ئەپڵ 19, تشرینی یەکەم 2022

لە چەند ڕۆژی داھاتوودا وەشانی iOS 16.1 بڵاو دەکرێتەوە

 

ئەپڵ لە ڕۆژی 24ی ئەم مانگە وەشانی iOS 16.1 بۆ ئایفۆنە پشتگیری لێ کراوەکان بڵاو دەکاتەوە و چەند گۆڕانکارییەکی نوێ لە خۆ دەگرێت، هەندێک لە گۆڕانکارییەکان تایبەتن بە Smart Home کە لێرە سوودیان نابێت. ئەوانەی کە گرنگ لە وەشانەکەدا:

 

1- وێنۆچکەی ڕێژەی پاتری: لە وەشانی پێشووتردا ڕێژەی بارگی پاتری بۆ مۆبایلی iPhone XR, 11, 12 mini, 13 mini بەردەست نەبوو، بەڵام لەم وەشانەدا بەردەست دەبێت.

 

2- تایبەتمەندییەکی نوێی iCloud: شێوازێکی نوێی خزمەتگوزاری iCloud بە ناوی iCloud Shared Photo Library بەردەست دەبێت کە ڕێگە بە 6 هاوڕێ یان تاکی خێزانێک دەدات وێنەکانیان هاوبەشی پێ بکەن.

 

3- سڕینەوەی ئەپێکی سەرەکی: لە وەشانی iOS 16.1 دەتوانرێت ئەپی Apple Wallet (جزدانی ئەپڵ) بسڕدرێتەوە. هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە هەندێک لە وڵاتان ئەم خزمەتگوزارییە بەردەست نییە.

سەرچاوە 9to5 Mac
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ