سیستەمی وەگەرخەر
23, حوزهیران 2023
وێبگەڕی DuckDuckGo ئێستا بەردەستە بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز

کۆمپانیای DuckDuckGo کە لە هەموو بەرهەمەکانیدا سەرنجی تەواو دەخاتە سەر ئاسایشی بەکارهێنەر و پاراستنی دەیتاکانی بەکارهێنەر لە دزەپێکردن، پاش ئەوەی وێبگەڕەکەی لە وەشانێکی تاقیکاریدا بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ماک بەردەست خست، ئێستا کۆمپانیاکە وەشانی تاقیکاری لە وێبگەڕەکە بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆزیش بەردەست خست و دەڵێت “ ئەمە زۆرترین داواکاری لەسەر بووە لە بەرهەمەکانماندا بۆ ماوەی چەندین ساڵ”.
بە شێوەیەکی ئاسایی، DuckDuckGo بزوێنەری گەڕانی هەیە، بەڵام وێبگەڕەکەی چەند تایبەتمەندییەکی جیاواز و نایابی هەیە. یەکێک لەوانە بریتییە لە Duck Player ـە کە ڕێگری دەکات لە یوتیوب لە پێشکەش کردنی ڕیکلامە ئامانجدارەکان و ڕێگری دەکات لە شوێنپێهەڵگرتنی بەکارهێنەر. جگە لەوەش دەڵێت بەکارهێنەران تەواو پارێزراو دەبن لە ڕیکلام و شەکرۆکە(Cookies).
کرتە لێرە بکە بۆ دابەزاندنی وەشانی تاقیکاری وێبگەڕی DuckDuckGo بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.