ژیری دەستکرد AI
17, کانوونی دووەم 2025
ئێستا ستودیۆی ژیری دەستکردی گووگڵ بە کوردییەکی زۆر باش وەڵام دەداتەوە!

ستودیۆی ژیری دەستکردی گووگڵ ناسراو بە Google AI Studio، یەکێکە لەو ژینگانەی سەر ئینتەرنێت کە تێیدا بەکارهێنەران دەتوانن نوێترین مۆدێلەکانی ژیری دەستکرد لە گووگڵەوە تاقی بکەنەوە بەخۆڕایی. لە ئێستادا و لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە aistudio.google.com دەتوانن بە جیمەیڵێک بچنە ناو ستودیۆکە و تاقی بکەنەوە.
ئەوەی بەدی دەکرێت ئێستا پاڵپشتی کوردی دەکات و بە کوردییەکی زۆر باش وەڵام دەداتەوە. تەنانەت ئەگەر گفتوگۆیەک بە کوردی بکەیت دەتوانیت دەنگی تۆمارکراوی کوردی بۆ بنێریت و شیتەڵی دەکات و وەڵامت دەداتەوە. بۆ نمونە دەنگێکی تۆمارکراوم بەکوردی بۆ نارد و پرسیارم لەبارەی فێربوونی زمانی دووەم کرد، ئەو لە ڕێگەی مۆدێلی جێمنای ٢.٠ی فلاش بەکوردی وەڵامی دامەوە.

بێگومان ئەوەی باسمان کرد لە تاقیکردنەوەدایە و بۆیە گرنگە بە وریاییەوە سودی لێ وەبگرن. هەروەک بیرتان نەچێت لە دەستەڕاست لەژێر بەشی مۆدێل دەتوانن مۆدێلی جیاواز تاقی بکەنەوە و وەڵامی جیاواز چنگ بخەن.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!