ئەپ و نەرمەکاڵا
13, شوبات 2025
تایبەتمەندییە نوێیەکانی کەمتەیژا 2025 بخوێنەوە

کەمتەیژا وەشانی ساڵی 2025 ڕاگەیاند و چەندین تایبەتمەندی گرنگی بەردەست کرد. گرنگترین تایبەتمەندی و گۆڕانکارییەکان بریتین لە:
1- لابردنی ژاوە ژاو بە زیرەکی دەستکرد:

ئێستا دەتوانیت لە وەشانی 2025 کەمتەیژا دەنگی خۆت بە وردی جیا بکەیتەوە و دەنگە نەخوازراوەکان بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لاببەیت. ئەتوانیت ئەم تایبەتمەندییە لە Camtasia Rev یان Camtasia editor کار پێ بکەیت بەم شێوەیە:
– لە Camtasia Rev، لە بەشی Effects tab بژاردەی AI Noise Removal هەڵبژێرە.
– لە Camtasia Editor، لە بەشی Effects tab بژاردەی AI Noise Removal ڕابکێشە بۆ clip.
2- ئیفێکتی نوێ بۆ جێنیشاندەر (cursor):
– ئیفێکتی لێڵ بۆ جێنیشاندەر (cursor) زیاد کراوە.
– جوڵەی کاینەتیکی بۆ جێنیشاندەر زیاد کراوە.
3- زیادکردنی Dynamic Caption:

ئێستا دەتوانیت دەنگ بە شێوەیەکی خۆکارانە (ئۆتۆماتیکی) بگۆڕیت بۆ دەق لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە. دەتوانیت وشەکان بگۆڕیت و کاتەکانیان ڕێک بخەیت.
4- کامێرا بە شێوەی PiP:

ئێستا دەتوانیت کامێراکەت بە شێوەی PiP لە کەمتەیژا و لەسەر سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز بەکار بهێنیت.
5- درووست کردنی ئەڤەتار:

ئێستا ئەتوانیت ئەڤەتاری تایبەت بە خۆت بە زیرەکی دەستکرد لە کەمتەیژا پرۆ درووست بکەیت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.