شاومی 26, ئاب 2021

بە فەرمی هەردوو لاپتۆپی Xiaomi Notebook Pro و Notebook Ultra بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ و زیاترەوە نمایش کران

 

ئەمڕۆ کۆمپانیای شاومی نوێترین دوو لاپتۆپی Xioami Notebook Pro و Notebook Ultra ـی نمایش کرد، بە هەمان دیزاینی لاپتۆپی RedmiBook 15 بەردەست دەبێت بەڵام بە نرخێکی گرانتر لەبەر بوونی تایبەتمەندی ناوەکی بەهێزتر و باشتر

 

Mi Notebook Ultra

 

سەرەتا باسی جۆری Ultra دەکەین، پرۆسێسەری Intel Core i7-11370H لەسەر جێگیر کراوە، بە خێرایی کۆتایی 4.8 گێگاهێرتز، هەروەها دەتوانیت بە پرۆسێسەری i5-11300H بەدەستی بخەیت بە خێرایی کۆتایی 4.4 گێگاهێرتز

هەردوو مۆدێلەکە بە گرافیکی ناوەکی Iris XE لەسەر جێگیر کراوە و جۆری Core i7 ڕامی 16 گێگابایت و جۆری Core i5 بە ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت، هەروەها هەردووکیان بە بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری NVMe SSD بەردەست دەبن

ڕوونمایەکی قەبارە 15.6 ئینجی لە جۆری +Mi TrueLife بە ڕوونی 3,200×2,000 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، پشتگیری لە تایبەتمەندی DC Dimming بۆ کەمتر زیان گەیاندن بە چاو دەکات

 

پاترییەکی قەبارە 70Whr لە خۆ دەگرێت کە بەرگەی 12 کاتژمێر کار کردن دەگرێت، پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات

پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی Wi-Fi 6 و Bluetooth 5.1 دەکات و هەر یەک لە دەرچەکانی 1x Type-C, 1x Thunderbolt 4, 1x Type-A USB 3.2 Gen 1, 1x Type-A USB 2.0, 1x HDMI لە خۆ دەگرێت، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە خۆ دەگرێت و دەرچەی هێدفۆن جاکی هەیە و بڵندگۆی Stereo لە خۆ دەگرێت

 

Mi Notebook Pro

 

جۆری پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 14 ئینجی لە جۆری TrueLife بە ڕوونی 2,560×1,600 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت و تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکەی 60 هێرتزە، پاترییەکی قەبارە 56Whr لە خۆ دەگرێت و چەند کاتژمێرێک کەمتر بەرگە دەگرێت لە چاو جۆری Ultra

جۆری تەختەکلیلی پرۆ جیاوازە لە جۆری Ultra و تایبەتمەندییەکانی دیکەیان بە تەواوی وەک یەکن

نرخی جۆری Ultra بۆ پرۆسێسەری Core i5-11300H و 8 گێگابایت ڕام بریتییە لە 810 دۆلار، هەروەها بۆ جۆری پرۆ بە هەمان تایبەتمەندی بریتییە لە 770 دۆلار، نرخی جۆری Ultra بۆ پرۆسێسەری Core i5-11300H و 16 گێگابایت ڕام بریتییە لە 860 دۆلار، بۆ جۆری پرۆ بە هەمان تایبەتمەندی بریتییە لە 810 دۆلار، نرخی جۆری Ultra بۆ پرۆسێسەری Core i7-11370H و 16 گێگابایت و ڕام بریتییە لە 1,040 دۆلار و بۆ جۆری پرۆ بە هەمان تایبەتمەندی بریتییە لە 985 دۆلار

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ