10
ئەپڵ 2, كانونی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

ئەمشەو ئەپڵ بۆنەیەکی تایبەت لە شاری نیویۆرک ئەنجام دەدات

لە دوای ئەوەی لە ناوەڕاستەکانی مانگی ڕابردوودا، کۆمپانیای ئەپڵ بە شێوەیەکی کتوپڕ ڕێکەوتی ئەنجامدانی بۆنەیەکی تایبەتی ئاشکرا کرد. ئەمشەو وا بڕیارە ئەو بۆنەیە بە ئەنجام بگەیەندرێت.

ئەمشەو کاتژمێر 12:00 ـی بەرەبەیان بە کاتی هەولێری پایتەخت، ئەپڵ کۆنگرەیەکی تایبەت لە ژێر ناوی “Loved by millions. Created by the best : لە لایەن ملیۆنانەوە خۆشویسترا، لە لایەن باشترینەوە درووست کرا.” لە شاری نیویۆرکی ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا بە ئەنجام دەگەیەنێت. ئەم بۆنەیە تایبەت دەبێت بە ئاشکراکردنی باشترین ئەپ و یارییەکانی کۆگای App Store لە ساڵی 2019 لە لایەن ئەپڵەوە.

ئەمشەو ئەپڵ بۆنەکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ ناگوازێتەوە، هەر بۆیە بە زوویی نازاندرێت کە چی دەگوزەرێت لە نێو کۆنگرەکەدا. سەرەڕای ئەوەی کە میدیاکاران و ڕۆژنامەنووسان بانگهێشتی بۆنەکە کراون بە مەبەستی ئامادەبوون.

لە ڕاستیدا، ئەمە یەکەمجارە ئەپڵ بۆنەیەکی لەو شێوەیە تایبەت بە هەڵبژاردنی باشترین ئەپ و یارییەکانی ساڵی کۆگای App Store ئەنجام بدات، لە پێشوودا تەنها لە ڕێگەی بڵاوکراوەوە ئاشکرا دەکران.

چاوەڕوان ناکرێت هیچ ئامێرێکی نوێ لە لایەن ئەپڵەوە لەم بۆنە تایبەتەدا نمایش بکرێت. هەروەها ڕەنگە ببێتە کۆتا بۆنەی تایبەتی ئەپڵ بۆ ئەمساڵ.

بۆچونی تۆ