ژیری دەستکرد AI
14, ئازار 2025
نۆتپادی ویندۆز تایبەتمەندییەکی بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراوی بۆ بەردەست دەبێت

مایکرۆسۆفت تایبەتمەندی کورت کردنەوەی دەقەکان بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ ئەپی نۆتپاد تاقی دەکاتەوە. ئەتوانیت ئەم کورت کردنەوەیە ئەنجام بدەیت بە دیاری کردنی دەقەکە و کردنی کلیکی ڕاست و هەڵبژاردنی Summarize.

پاشان نۆتپاد پوختەیەکی دەقەکە دروست دەکات، هەروەها بژاردەیەک بۆ گۆڕینی درێژیەکەی دابین دەکات. هەروەها دەتوانیت ئەم کردارەش ئەنجام بدەیت بە دیاری کردنی دەقەکە و بەکارھێنانی قەتبڕی Ctrl + M لەسەر تەختەکلیلەکە. هاوشێوەی تایبەتمەندییەکانی دیکەی ویندۆز 11 کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراون، ئەم تایبەتمەندییەش پێویستی بە هەژماری مایکرۆسۆفت هەیە.

لە پاڵ ئەم تایبەتمەندییە، مایکرۆسۆفت تایبەتمەندی draw & hold بۆ ئەپی Snipping Tool بەردەست دەخات کە یارمەتی لە ڕێککردنەوەی ئەو شێوانە دەدات کە دەیکێشیت، وەک سێ گۆشە و چوار گۆشە و هێڵ و زیاتریش.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.