ئای ئۆ ئێس 13, كانونی دووه‌م 2020

لە کۆتایی ئەم مانگەدا ئەپی WhatsApp لە سەر ملیۆنان مۆبایل لە کارکردن دەوەستێت

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی The Independent ـی بەریتانی، ئەپی WhatsApp بەم نزیکانە لەسەر ملیۆنان مۆبایلی زیرەکی هەردوو سیستەمی کارپێکەری iOS و Android لەکار دەکەوێت.

ئەپڵیکەیشنی بەناوبانگی WhatsApp، کە تایبەتە بە ئاڵوگۆڕکردنی نامە و پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی، لە ڕێکەوتی 31 ـی ئەم مانگەدا بە تەواوەتی دەوەستێت لەسەر ئەو مۆبایلانەی کە وەشانی کۆنی هەردوو سیستەمی کارپێکەری iOS و Android ـیان لەسەر جێگیرە.

لە لایەکی دیکەوە، ژمارەیەکی زۆر لە وەشانە کۆنەکانی سیستەمی کارپێکەری iOS و Android و Windows Phone، لە ئێستاوە لە چەندین تایبەتمەندی ئەپی WhatsApp ـیان لە دەست داوە و بە هیچ شێوەیەک نوێکاریان پێ ناگات، وە بە تەواوەتی دەوەستێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا و لە دوای ئەوەی کە نوێکارییەکی گرنگ بۆ ئەپەکە ڕەوانە دەکرێت.

سەبارەت بە ژمارەی وەشانەکان، ئەپی WhatsApp چیتر کار ناکات لەسەر ئەو ئامێرانەی ئایفۆن کە پشتگیری لە وەشانی iOS 8 و کۆنتر دەکەن، بەڵام ژمارەیەک لەو ئایفۆنانەی کە توانای نوێکردنەوەی وەشانیان هەیە بۆ 9 iOS، دەتوانن چێژ لە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانی ئەپی WhatsApp وەربگرن، بەمەش ئەپەکە بۆ iOS لەمەودوا پشتگیری لە وەشانی iOS 10 و نوێتر دەکات. هەرچی دەربارەی مۆبایلە کارکردووەکانی سیستەمی ئەندرۆیدە، چیدیکە ئەپەکە پشتگیری لە وەشانی Android 4.0.3 و کۆنتر ناکات.

سەرچاوە The Independent
بۆچونی تۆ