ئەپ و نەرمەکاڵا
11, کانوونی دووەم 2024
تایبەتمەندی Nearby Share دەبێتە Quick Share لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید و لاپتۆپەکان

گووگڵ تایبەتمەندی Nearby Share (کە هاوشێوەی AirDrop کۆمپانیای ئەپڵە) لە ساڵی 2020 ڕاگەیەند، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات فایلەکان هاوبەشی پێ بکەن لەگەڵ یەکدی. سامسۆنگیش تایبەتمەندییەکی هاوشێوەی هەیە بە ناوی Quick Share، بەڵام تەنها لە نێوان ئامێرەکانی سامسۆنگ کاردەکات.
ئێستاش گووگڵ لەگەڵ سامسۆنگ کاردەکات کە تایبەتمەندی Quick Share بکەن بە تاکە ئامراز بۆ هاوبەشی پێکردنی فایل لە سیستەمی ئەندرۆید و لە هەموو ئامێرەکانی ئەندرۆید جێگیر بکرێت. هەروەها بە شێوەی پێش وەختە لەسەر لاپتۆپەکانی ویندۆزیش جێگیر بکرێت. تایبەتمەندی Nearby Share لە مانگی داهاتوو ناوەکەی دەگۆڕێت Quick Share.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.