ئۆپۆ
26, کانوونی یەکەم 2025
ئۆپۆ تابلێتێکی تەنکی بە ڕوونمایەکی گەورەوە نمایش کرد

ئۆپۆ تابلێتی Pad Air5 نمایش کرد لە چین. چیپسێتی MediaTek Dimensity 7300-Ultra لەسەر جێگیر کراوە و خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 12.1 ئینجییە لە جۆری LCD بە ڕوونی 2800×1980 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفیشی هەمان ڕوونییە. جۆری ڕامەکەی LPDDR5X و بیرگەکەی UFS 3.1 ـە.

پاترییەکی قەبارە 10,050 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات لەسەر جێگیر کراوە. نرخی دەستپێکی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 270 دۆلار لە وڵاتی چین.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.