ژیری دەستکرد AI
20, ئایار 2025
ئەپی Gemini دۆخی Agent Mode بۆ زیاد دەکرێت
ئەمرۆ گووگڵ بۆنەی Google I/O بەست و کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێی بۆ ژیری دەستکردەکەی ڕاگەیاند. زیاد کردنی تایبەتمەندی Agnet Mode یەکێکە لە تایبەتمەندییەکان کە وەکو یاریدەدەرێک ڕۆڵ دەبینێت بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانت، بۆ نموونە گەڕان بە ناو ئینتەرنێت، هەروەها لە یەک کاتدا دەتوانێت 10 ئەرکی جیاوازت بۆ ئەنجام بدات.
سوندار پیچای، بەڕێوبەری جێبەجێکاری گووگڵ، ڕایگەیاند دەتوانیت بە ڕێگەی فێربوون و دووبارەکردنەوە ژیری دەستکردەکە فێری ئەرکە جیاوازەکان بکەیت و بۆ جاری دیکە خوودی خۆی ئەرکەکانت بۆ ئەنجام بدات. تایبەتمەندییەکە بەشێکە لە پرۆژەی Mariner و لە بەهاری ئەمساڵ بۆ بەکارهێنەری زیاتر.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.