10
ئای ئۆ ئێس 4, تشرینی دووه‌م 2019 بۆچوون

کۆمپانیای Adobe ئەپی Adobe Photoshop ـی بۆ ئایپاد بەردەستکرد

لە دوای چەند مانگێکی زۆر بەسەر ڕاگەیاندنی ئەپی Adobe Photoshop بۆ ئایپاد و بەردەستکردنی بە شێوەی تاقیکاری بۆ تاقیکاران لە لایەن کۆمپانیای Adobe ـییەوە، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە ئەپی Adobe Photoshop ـی بۆ ئامێرەکانی ئایپادی ئەپڵ بەردەستکرد.

ئەپی Adobe Photoshop لە ئایپاد یەکەمین وەشانیەتی لە کۆگای ئەپ ستۆر و قەبارەی تەنها 216.3 مێگابایتە. کۆمپانیای Adobe دەڵێت لە یەکەم وەشانی ئەپەکەدا، زیاتر سەرنجیان خستۆتە سەر پێکهاتە و ئامرازەکانی دەستلێدان تاوەکو بە باشترین شێوە کار لەگەڵ پەنجە و قەڵەمی زیرەکی Apple Pencil ـدا بکەن. لە وەشانەکانی داهاتوودا ئامرازی زیاتر بۆ ئەپەکە زیاد دەکرێت.

لە ڕووی دیزاینەوە، بە بینینی بەشی Layers و ئامرازەکانی دەستە چەپی ئەپەکە، هەست دەکرێت کە هاوتاییەکی زۆر لەگەڵ ئەپی Adobe Photoshop لە کۆمپیوتەرەکان هەیە. بێگومان ڕووکارەکەی دەبێت جیاوازی هەبێت لەگەڵ ئەپەکە لە کۆمپیوتەرەکان، ئەویش بە وردبوونەوە هەستی پێ دەکرێت.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەپی Adobe Photoshop لە ئایپاد:

  • پشتگیریکردنی تەواو و درووستکردنی پەڕگەکان لە جۆری PSD.
  • هەبوونی ئامرازە پێویستەکان و ئەزموونی کۆنتڕۆڵکردنی پەنجە.
  • هەبوونی دیزاینێکی سادە و سەردەمییانە.
  • دەستکاریکردنی پەڕگە PSD ـییەکان لە هەر شوێنێکی ئامێرەکەدا.
  • هەبوونی تێکەڵەکانی وەک Quick Selection tool و Lasso tool و کۆمەڵێک تێکەڵە و ئامرازی دیکە.

ئەو ئامێرانەی پشتگیری لە ئەپی Adobe Photoshop دەکەن:

  • iPad Pro
  • (iPad Pro (12.9-inch و نەوەی دووم
  • (iPad Pro (10.5-inch
  • (iPad Pro (9.7-inch
  • نەوەی پێنجەمی iPad
  • iPad Mini
  • iPad Air 2
  • نەوەی یەکەم و دووەمی قەڵەمی زیرەکی Apple Pencil

ئەپەکە بە خۆڕایی بەردەستە بۆ داگرتن. بەڵام بۆ بەکارهێنانی، پێویستە بەژداری لە بەئەندام بوونی مانگانەی ئەپەکەدا بکەیت. لەگەڵ یەکەم بەژداربووندا، مانگێک بەکارهێنانی ئەپەکە بە خۆڕایی وەردەگریت بۆ تاقیکردنەوە.

  • Adobe Photoshop For iPad
    دابەزاندن
  • بۆچونی تۆ