ئێڵ جی
21, کانوونی یەکەم 2023
کۆمپانیای LG مۆنیتەرێکی نوێی نمایش کرد کە ڕوونی HD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 480 هێرتزە

وەک هەمیشە، کۆمپانیای LG مۆنیتەرەکانی لە پێش کۆنگرەی CES نمایش کرد. مۆنیتەری 32 ئینجی UltraGear OLED تەنها پشتگیری لە ڕوونی 4K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 240 هێرتز ناکات، بەڵکو تەنها بە یەک کرتە دەتوانیت بیکەیت بە HD و 480 هێرتز. هەروەها مۆدێلی 27، 34، 39 و 45ـی ئینجی چەماوەی نوێ کردەوە.
مۆدێلی 32 ئینج یەکەم مۆنیتەرە لە زنجیرەی Ultra Gear کە پشتگیری لە تایبەتمەندی دووانە نوێ بوونەوەی هێرتز بکات، کە دەتوانیت لە ڕوونی 4K و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 240 هێرتز تەنها بە یەک کرتە بیکەیت بە ڕوونی HD و 480 هێرتز.
لەگەڵ ئەو تایبەتمەندییەی کە باسمان کرد، مۆنیتەرەکە پشتگیری لە خێرایی وەڵام دانەوەی 0.3ms GtG دەکات، کە ئەمەش بەسوودە بۆ کەم کردنەوەی حاڵەتی Motion Blur لە کاتی یاریکردن. هەروەها پشتگیری لە HDR و ڕووناکی تاوەکو 400 نیتە و پشتگیری لە G-Sync دەکات و بڵندگۆش لە خۆ دەگرێت.
هەردوو مۆدێلی 34 و 39 ئینج، لە جۆری Ultra Wideـن و ڕوونی 3,440*1,440 پیکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 240 هێرتزە. هەروەها یەکەمین مۆنیتەری Ultra Wideـی کۆمپانیای LGـن کە پشتگیری لە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 240 هێرتز دەکەن. هەردوو مۆنیتەرەکە پشتگیری لە G-Sync و FreeSync Premium Pro و HDR دەکەن. دواین دوو مۆدێلیش کە نوێکرانەوە بریتیین لە 27 و 45 ئینجن. هەردوو مۆدێلەکە ڕوونیان 4K و تێکڕایی نوێ بوونەوەیان 240 هێرتزە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.