10
سامسۆنگ 25, كانونی یه‌كه‌م 2019

تابلێتی Samsung Galaxy Tab S6 5G دەبێتە یەکەمین تابلێتی پشتگیر لە 5G

بە پێی پێگەی SamMobile بێت، سامسۆنگ جۆرێکی نوێ لە تابلێتی Samsung Galaxy Tab S6 بە پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G ـییەوە ڕادەگەیەنێت، ئەمەش تابلێتەکە دەکاتە یەکەمین تابلێتی پشتگیر لە تەکنەلۆژیاکە.

پێگەی SamMobile لە ماڵپەڕی فەرمی سامسۆنگی کۆریدا ژمارەیەک کۆدی دۆزیوەتەوە کە تێیدا ژمارە مۆدێلی SM-T866 ـی تێدایە، پێگەکە دەڵێت ئەو ژمارە مۆدێلە هی تابلێتی نوێی Samsung Galaxy Tab S6 5G ـە، کە بەمنزیکانە ڕادەگەیەندرێت. هەروەها پێگەکە وێنەیەکی تابلێتە نوێیەکەی لە ماڵپەڕی فەرمی سامسۆنگدا دۆزیوەتەوە کە هەمان دیزاینی جۆری ئاسایی تابلێتەکەیە، هەر بۆیە وا پێناچێت تابلێتە نوێیەکە خاوەن هیچ گۆڕانکارییەک ببێت لە ڕووی دیزاین و تایبەتمەندییەکانیەوە لە چاو جۆرە ئاساییەکەیەوە.

تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لە لایەن سامسۆنگەوە بوونی نییە سەبارەت بەم تابلێتە نوێیە، هەر بۆیە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی نازاندرێت.

تابلێتی Samsung Galaxy Tab S6 خاوەن ڕوونمای قەبارە 10.5 ئینج و پڕۆسێسەری Snapdragon 855 و ڕامی 6 و 8 گێگابایت و پاترییەکە بە توانستی 7,040 ملی ئەمپێر/کاتژمێر. لێرەوە خوێنەری سەرجەم تایبەتمەندییەکانی ببە.

سەرچاوە The VergeEngadget
بۆچونی تۆ