ژیری دەستکرد AI
21, ئایار 2025
گووگڵ خەونی گەشەپێدەران دەکاتە ڕاستی

گووگڵ ئامرازێکی نوێی بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراو بە ناوی “Stitch” بەردەست دەخات کە بە مۆدێلی Gemini 2.5 Pro بەهێز کراوە و لە ڕێگەیەوە یارمەتی گەشەپێدەران دەدات لە گۆڕینی دەق و وێنە بۆ دیزاینی ڕووکاری ئاڵۆز (Complex UI design) و front-end code لە ماوەی چەند خولەکێکدا. لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە لە ژێر تاقیکردنەوە دایە و تەنها لە Google Labs بەردەستە.
بە پێی وتەی گووگڵ بێت لە کۆنگرەی Google I/O 2025، ئەم هەنگاوە گەشەپێدەران لە دیزاینی ئاڵۆز و پرۆگرامینگی ئاڵۆز دەپارێزێت و هەنگاوەکانیان بۆ ئاسان دەکات.
ئامرازەکە بە زمانی ئاسایی (لە ئێستادا ئینگلیزی) کاردەکات و دەتوانیت بە نووسینی ئاسایی چۆنێتی دیزاین و ڕەنگەکانی پێبڵێیت. هەروەها دەتوانیت چەندین وردەکاری پێ بڵێیت کە لە دیزانی کۆتاییدا بوونی هەبێت. جیا لە نووسین، ئەم ئامرازە ئەتوانێت سوود لە دیزاینی تر بە وێنە وەربگرێت و بە گۆڕانکارییەوە دروستیان بکاتەوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.