گووگڵ 23, ئایار 2021

زانیاری زیاتر لە بارەی زنجیرە مۆبایلی Google Pixel 6 ئاشکرا کرا

 

وا بڕیارە گووگڵ بەم زووانە سێ مۆبایلی نوێ بە ناوەکانی Google Pixel 6 و Google Pixel 6a و Google Pixel 6 Pro ڕابگەیەنێت، دزەپێکەر Max Weinbach لە پێگەی Android Police زانیاری زیاتری لە بارەوە ڕاگەیاندن

 

هەروەها پێشبینی دەکرێت زنجیرەکە(جگە لە مۆبایلی Google Pixel 6a) لە مانگی 10 ئەمساڵ نمایش بکرێت، وە لەوانەیە بخرێتە مانگی داهاتوو بەهۆی کەمی چیپ لە جیهاندا

 

پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکانی Google Pixel 6 و Google Pixel 6 Pro هەستەوەری کامێرای IMX363 تێدا بەکار بهێنرێت لە ژێر چیپی “WhiteChapel” کە پێشبینی دەکرێت توانای هێندەی چیپسێتی سناپدراگۆن 870 بێت و چیپسێتی تایبەتی گووگڵ خۆی بێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت وەشانە گەورەترەکەی مۆبایلی Google Pixel 6 کە بە Google Pixel 6 Pro ناودەبرێت، ڕوونمایەک لە جۆری OLED و بە ڕوونی +QHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ بگرێت، لەگەڵ پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری، هەروەها مۆبایلی Google Pixel 6 ڕوونمایەک لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت

 

هەروەها پێشبینی دەکرێت مۆبایلی Google Pixel 6a وەشانی نوێ کراوەی مۆبایلی Google Pixel 4a 5G بێت بە نرخێکی گرانتر و هەندێک تایبەتمەندی جیاوازەوە

سەرچاوە NoteBook Check
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ