تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 24, ئایار 2025

لە ئێستادا تۆڕی ئێکس لە کار کەوتووە

لە ئێستادا تۆڕی ئێکس/تویتەر لە کارکەوتووە، هیچ پۆستێکی نوێ پیشان نادات، هەروەها نامە ناردنیش وەستاوە.

بە پێی وێبسایتی Down Detector بێت، لە کارکەوتنەکە لە دوای کاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە. هەروەها هەندێک لە بەکارهێنەران رێدێت باس لەوە دەکەن کە تەنانەت ناتوانن بچنە ناو هەژمارەکانیان.

Downdetector screenshot showing spike in outage reports on X.وێبسایتی Global Internet باس لەوە دەکات کە هەندێک لە بەکارهێنەران بۆ جاری دووەمە لەم هەفتەیە کە تووشی لە کارکەوتنەکە دەبنەوە.

هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە کارکەوتنەکە هۆکار ئاگر کەوتنەوە لە یەکێک لە داتا سەنتەرەکانی سۆشیاڵ میدیاکەیە.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان ئێکس twitter X تویتەر
بۆچونی تۆ