ئۆتۆمبێل 11, تەممووز 2025

ژیری دەستکردی Grok بۆ ئۆتۆمبێلەکانی تێسڵا بەردەست دەبێت

دوای راگەیاندنی مۆدێلی ژیری دەستکردی Grok 4، ئیلۆن مەسک ڕایگەیاند “چاتبۆتەکە بەلایەنی زۆرەوە لە هەفتەی داهاتوو بۆ ئۆتۆمبێلەکانی تێسڵا بەردەست دەبێت”.

ژیری دەستکردەکە بە چەند تۆنێکی جیاواز بەردەست دەبێت، کە بەکارهێنەران دەتوانن لە نێوانیان یەکێک هەڵبژێرن. هەروەها بەپێی هەواڵە دزەپێکراوەکان ژیری دەستکردەکە تەنها لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانە کار دەکات کە Hardware 3 و نوێتر هەیە.

سەرچاوە Tech Crunch
بۆچونی تۆ