ئەیسووس
8, حوزهیران 2025
مایکرۆسۆفت و ئەیسووس دوو کۆنسۆڵی دەستییان ڕاگەیاند: نوێکراوەتەوە

مایکرۆسۆفت و ئەیسووس دوو کۆنسۆڵی دەستی نوێیان بە هاوبەشی ڕاگەیاند. کۆنسۆڵی ڕەنگ سپی ROG Xbox Ally دیزاین کراوە بۆ کارپێکردنی یارییەکان بە ڕوونی 720 پێکسڵ. هەروەها کۆنسۆڵی ڕەنگ ڕەشی ROG Xbox Ally X بۆ کارپێکردنی یاری بە ڕوونی 900 بۆ 1080 پێکسڵ. هەردوو کۆنسۆڵەکە ڕوونمای 7 ئینجییان هەیە بە ڕوونی 1080 پێکسڵ، هەروەها پشتگیری لە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز دەکەن و پشتگیریش لە VRR دەکەن.

کۆنسۆڵی ڕەنگ سپی ROG Xbox Ally . کۆنسۆڵی ڕەنگ ڕەشی ROG Xbox Ally X چیپسێتی AMD Ryzen AI Z2 Extreme لەسەر جێگیر کراوە و 24 گێگابایت ڕامی هەیە لە جۆری LPDDR5X-8000 و بیرگەکەشی 1 تێرابایت لە جۆری M2.
مایکرۆسۆفت ڕووکارێکی تایبەتی ئێکس بۆکسی لەسەر ویندۆز بۆ ئەم کۆنسۆڵە دەستییانە دیزاین کردووە. ئەیسووس دەرچەی USB-C 4ی لە کۆنسۆڵی Rog Xbox Ally بەکارهێناوە کە پشتگیری لە Thunderbolt 4 دەکات، هەروەها دەرچەی USB-C 3.2 و UHS-II microSD card reader هەیە، هەرچی جۆری Rog Xbox Ally X هەیە دوو دەرچەی USB-C 3.2 لە جیاتی ئەوە لە خۆ دەگرێت. جۆری Rog Xbox Ally پاترییەکی 60Wh و جۆرەکەی تر پاترییەکەی 80Wh ـە.

نرخی دەستپێکی کۆنسۆڵی ROG Xbox Ally بریتییە لە 599 دۆلار و نرخی دەستپێکی کۆنسۆڵی ROG Xbox Ally X بریتییە لە 999 دۆلار و لە ڕۆژی 16ی مانگی داهاتوو بەردەست دەبن.
*نوێکراوەتەوە: نرخی کۆسنۆڵەکان و کاتی بەردەست بوونی ئاشکرا کراوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.