10
بەراورد 21, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

ڤیدیۆ: تاقیکردنەوەیەک پشتڕاستی دەکاتەوە کە دۆخی تاریک لە ئایفۆنە ڕوونما OLED ـەکاندا دەتوانێت وزەی کەمتری پاتری بەفیڕۆ بدات

تایبەتمەندی دۆخی تاریک (Dark Mode) یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێ و ناوازەکانی وەشانی نوێی iOS 13 بوو. هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم دۆخەوە، دەگوترا کە دەتوانێت وزەیەکی کەمی پاتری بەفیڕۆ بدات و چاوەکان لە زیان پێ گەیاندن بپارێزێت لە شەو و دۆخە تاریکەکاندا.

ڕوونمای جۆری OLED بووە هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم دۆخە، چونکە دۆخەکە توانای هەیە زۆر قەشەنگ لە ڕوونما OLED ـەکاندا دەر بکەوێت بە هۆی تۆخی پێکسڵە ڕەشەکان لە ڕوونماکەدا. بە هۆی ئەوەی کە دواین جۆرەکانی ئایفۆن (بێجگە لە XR و 11) خاوەن ڕوونمای جۆری OLED ـن، ئەم دۆخە زیاتر لەگەڵیاندا دەگونجێت.

کەناڵی PhoneBuff لە یوتیوب بەراوردێکی مەزنی لە نێوان دۆخی ڕووناک (Light Mode) و دۆخی تاریک (Dark Mode) ـدا ئەنجامداوە لەسەر 2 دانە iPhone XS Max، کە لە ڕێگەی ڕۆبۆتەوە ئەپەکان تاقی دەکرێنەوە و بڕی وزەی پاتری هەردوو ئایفۆنەکە 100% ـن. لە سەرەتای تاقیکردنەوەکەدا، ڕۆبۆتەکە دەست دەکات بە کردنەوەی ئەپی iMessage و لە پاشان کۆمەڵێک ئەپی دیکەی ناسەرەکی دەکاتەوە. بینەری ڤیدیۆکە ببە:

لە کۆتایی تاقیکردنەوەکدا، ئەو ئایفۆنەی کە دۆخی ڕووناک (Light Mode) ـی لەسەر کارا کرابوو وزەکەی تەواو دەبێت و دەکوژێتەوە، بەڵام ئەو ئایفۆنەی کە دۆخی تاریک (Dark Mode) ـی لەسەر کارا کرابوو، بڕی وزەی پاتری 30% ـە و بەرگەی چەند خولەکێکی زیاتری بەکارهێنان دەگرێت.

ئەم تاقیکردنەوەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە هیچ گومانێک لەوەدا نییە دۆخی تاریک (Dark Mode) وزەیەکی زۆر کەمتری پاتری بەفیڕۆ دەدات، هەروەک باسی لێ کرابوو!

بۆچونی تۆ