یاری 18, تەممووز 2025

تایبەتمەندییە پێویستەکانی ماک بۆ کارپێکردنی یاری Cyberpunk 2077 بزانە!

ئێستا یاری Cyberpunk 2077 بۆ کۆمپیوتەر و لاپتۆپەکانی ماک بەردەستە و گەیمەران دەتوانن لە کۆگای App Store تایبەت بە ئەپڵ و کۆگاکانی لایەنی سێیەم وەکو Steam، GOG و Epic Games یارییەکە دابەزێنن. پێویستە سیستەمی macOS 15.5 و دواتر بێت. هەروەها پێیوستت بە 159 گێگابایت بیرگە دەبێث ئەگەر لە کۆگاکانی لایەنی سێیەم یاریەک دابەزێنێت و 96 گێگابایت ئەگەر لە کۆگای App Store یارییەکە دابەزێنێت.

پێویستە ئامێرەکەت بە لایەنی کەم 16 گێگابایت ڕام و چیپسێتی M1 لە خۆ بگرێت بۆ کارپێکردنی. بەم تایبەتمەندییەی باسمان کرد دەتوانیت یارییەکە بە ڕوونی 900*1600 پیسکڵ کار پێ بکەیت بە 30 وێنە لە چرکەیەکدا.

هەورەها تایبەتمەندی پێشنیارکراو بریتییە لە ڕامی 18 گێگابایت و چیپسێت M3 Pro بۆ کارپێکردنی بە ڕوونی 1080p و 60 وێنە لە چرکەیەکدا.

بۆ کارپێکردنی یارییەکەش بە ڕوونی 1080p و 60 وێنە لە چرکەیەکدا و چالاک بوونی تەکنەلۆژیای MetalFX DRS دەبێت ئامێرەکەت چیپسێتی M2 Max و M3 Max لە خۆ بگرێت لەگەڵ بوونی 36 گێگابایت ڕام.

ئەگەر دەتەوێت بە بەرزترین ڕوونی یارییەکە تاقی بکەیتەوە ئەوا چیپسێتی M3 Ultra یان M4 Max پێویست دەبێت لەگەڵ 36 گێگابایت ڕام. ئەوەمان بیر نەچێت هیچ یەکێک لەم تایبەتمەندی بە بێ چالاک کردنی تایبەتمەندی (Ray Tracing).

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ