ئامێرە هەمەجۆرەکان 10, نیسان 2021

دیزاین و کاتی نمایش کردنی یەکەمین کاتژمێری زیرەکی Google Watch دزەی پێ کرا

 

 

لە کۆتاییدا کاتژمێری زیرەکی گووگڵ کەوتە بەر هەواڵە دزە پێکراوەکان، دیزاینی کاتژمێرەکە، لەگەڵ زانیاری لە کاتی بڵاو بوونەوەی و بەردەست بوونی، لە ڕاپۆرتێکدا پێش نمایش کردنی فەرمی دەرکەوت، بە ڕوونمایەکی تەچی بازنەیی و بژاردەی چەند ڕەنگێکی کەیس و کۆمەڵێک ڕەنگی جیاوازی قایش بەردەست دەبێت

 

 

وردەکاری نوێ لە بارەی ئەم ئامێرە چاوەڕوان کراوەی گووگڵەوە لە لایەن دزەپێکەر Jon Prosserـەوە ئاماژەی پێ کراوە و وەک لەوەی لە خوارەوەدا دەبینرێت، کاتژمێرەکە لە چەند لایەکی جیاوازە پیشان دەدات و زانیاری ورد لە بارەی بەردەست بوون و بڵاو کردنەوەی ئامێرەکە دەخاتە ڕوو

 

 

بە پێی وتەی دزەپێکەرەکە بێت، بە ئەگەری زۆرەوە کاتژمێری زیرەکی گووگڵ لە مانگی 10 ئەمساڵ نمایش دەکرێت، لەگەڵ مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 6، زانیاری Jon Prosser زۆر جار ڕاست و درووستە، گووگڵ لە مانگی 10 ساڵانە نەوەی نوێی مۆبایلی پێکسڵ و ئامێری ناوماڵ و هتد… نمایش دەکات

سەرچاوە Slash Gear
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ