ئەپڵ 27, ئاب 2025

5 شتی پێشبینیکراو لە بۆنەی نمایشکردنی iPhone 17

دوێنێ ئەپڵ بە فەرمی ڕێکەوتی ٩ی ٩ی ٢٠٢٥ی دیاری کرد بۆ نمایشکردنی زنجیرەی نوێی ئایفۆن ١٧. بە پێی لۆگۆکەی بۆنەکەی ئەپڵ بێت چەند شتێک ئاشکرابووە کە لەگەڵ هەندێک  پێشبینی تر لە خوارەوە دەیخەمە ڕوو. 

  • زنجیرەی ئایفۆن ١٧ نمایش دەکرێت و ئەستێرەی بۆنەکە iPhone 17 Air دەبێت کە زۆر تەنک دەبێت بەبوونی یەک کامێڕا لە ڕووی پشتەوە. 
  • ئایفۆن ١٧ پڕۆ و پڕۆ ماکس بە بوونی هاوێنەی تێلەفۆتۆی ٤٨ مێگا پێکسڵی و ڕەنگی نوێی پڕتەقاڵی و شینی ئاسمانی نمایش دەکرێن لەگەڵ بوونی ساردکەرەوەی vapor chamber. 
  • بیستۆکی نوێی Air Pods Pro خاوەن تایبەتمەندی پێوانی ترپەی دڵ دەبێت. 
  • کاتژمێری Apple Watch Ultra 3 خاوەنی تایبەتمەندی ڕایەڵەی سەتەلایت دەبێت بۆ ناردنی نامە لەڕێگەی سەتەلایتەوە. 
  •  زنجیرەی نوێی ئایفۆن ١٧ بە چیپی بەهێزی A19 Proی ٣ نانۆمەتریەوە نمایش دەکرێت. 

چاوتان لەسەر کەی ئای تی ئێن بێت بۆ هەواڵ و زانیاری تر لە بارەی زنجیرەی نوێی ئایفۆن ١٧ و وۆچ سیریز ١١ و ئەڵتڕا ٣ و زیاتریش…

بۆچونی تۆ