رەقەکاڵا
9, کانوونی دووەم 2024
ڕەیزە لاپتۆپەکانی Razer Blade نوێ کردەوە
ڕەیزەر زنجیرە لاپتۆپی Razer Blade لە کۆنگرەی CES 2024 نمایش کرد، زنجیرەکە بە سێ قەبارەی جیاواز بەردەست دەبێت، 14، 16 و 18 ئینج. قەبارەی 16 ئینجی ڕوونماکەی ڕوونی 4K و 240 هێرتز و لە جۆری OLED و هەردوو بڕوانامەی VESA ClearMR 11000 و DisplayHDR True Black 500 هەیە و خێرایی وەڵام دانەوەی 0.2ms. پرۆسێسەری Intel Core i9-14900HX لەسەر جێگیر کراوە و گرافیک کاردی تاکو RTX 4090 بەردەست دەبێت. نرخی لە 3,000 دۆلارەوە دەست پێ دەکات.
قەبارەی 14 ئینجی پرۆسێسەری AMD Ryzen 9 8945HS لەسەر جێگیر کراوە و بە گرافیک کاردی تاکو RTX 4070 بەردەست دەبێت. تایبەتمەندی ڕوونماکەی بەهەمان شێوەی قەبارە 16 ئینجی دەبێت، بەڵام خێرایی وەڵام دانەوەی 0.7ms ــە. نرخی تاکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە بەڵام لە کۆتایی ئەم مانگە داواکاری پێش وەختەی دەکرێتەوە.
قەبارەی 18 ئینجییەکەش تەنها تایبەتمەندی ڕوونماکەی ڕاگەیەندراوە کە ڕوونی 4K دەبێت و تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتزە. هەروەها نرخەکەشی ئاشکرا نەکراوە و لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەست دەبێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.