سامسۆنگ 31, كانونی دووه‌م 2020

لە ئێستاوە دەتوانیت ئامادەکاری بکەیت بۆ کڕینی پێشوەختەی Samsung Galaxy S20

کۆمپانیای سامسۆنگ پڕۆسەی ئامادەکاری بۆ کڕینی پێشوەختەی مۆبایلەکانی Samsung Galaxy S20 کردەوە، بەر لەوەی کە مۆبایلەکان لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە ڕێکەوتی 11 ـی مانگی داهاتوودا نمایش بکرێن.

لە ڕاستیدا، ئەم پڕۆسەیەی سامسۆنگ پڕۆسەی ئەنجامدانی داواکاری کڕینی پێشوەختە نییە بۆ گالەکسییە نوێیەکان، بەڵکو وەکو ئەوە وایە کە بلیتێک بکڕیت و لە ڕیزی داواکاری پێشوەختەی مۆبایلەکاندا چاوەڕوان بکەیت. بۆ ئەنجامدانی ئامادەکاری کڕینی پێشوەختە بۆ مۆبایلەکانی Samsung Galaxy S20 و S20 Plus و S20 Ultra، پێویست دەکات زانیارییەکانی وەکو ناو، زانیارییە کەسییەکان و ڕایەڵەی خوازراو پڕ بکەیتەوە، ئیدی دەبێت چاوەڕێ بکەیت تاوەکو پڕۆسەی داواکاری پێشوەختەی کڕین بەردەست دەکرێت. کرتە لێرە بکە بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە.

وا دەرناکەوێت کە سامسۆنگ مەبەستی لەم پڕۆسەیە بۆ دابینکردنی مۆبایلەکان بێت، بەڵکو بە ئەنجام گەیاندنی ئەم پڕۆسەیە، هەنگاوێک نزیک دەبیتەوە لە بەدەستهێنانی مۆبایلەکان.

دەربارەی ڕێکەوتی بەردەستکردنی مۆبایلەکان، پەڕەی پڕۆسەی ئامادەکاری کڕینی پێشوەختە، ئاماژەی بەوە کردووە کە پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکان لە ڕێکەوتی 6 ـی مانگی ئاداری ئەمساڵدا بەردەست بکرێن. پەڕەکە هیچی دەربارەی نرخی مۆبایلەکان ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بە لایەنی کەمەوە دەزانین کە بە نزیکەیی کەی بەردەست دەکرێن.

بێگومان، ئەگەر هیچ ڕوونەدات، کەی ئای تی ئێن ڕووماڵی بۆنەی Unpacked 2020 ـی سامسۆنگتان بۆ دەکات، کە تایبەتە بە نمایشکردنی مۆبایلەکانی Samsung Galaxy S20.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ