ئەپڵ
15, تشرینی یەکەم 2025
ئەپڵ لە دوای چەند ساڵێک هێدسێتی ڤیژن پرۆی نوێکردەوە

ئەپڵ هێدسێتی ڤیژن پرۆی دوای چەند ساڵێک بە چیپی M5 نوێکردەوە. ئەم هێدسێتە نوێیە پشتێنێکی نوێی هەیە کە ئەپڵ دەڵێت ئاسانتر و ئاسوودەترە و نرخی بە 99 دۆلارە. جیا لە چیپەکەی، گۆڕانکاری هیچ لە دیزاینی هێدسێتەکەدا نەکراوە و نرخیشی هەر بریتییە لە 3,499 دۆلار. ئەم چیپە نوێیە %10 زیاتر پێکسڵ ڕێندەر دەکات. هەروەها ڕوونماکەی ئێستا تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتزە. ئەو تایبەتمەندییانەی کە بە زیرەکی دەستکرد بەهێز کراون وەک Persona یاخوود spatial photos نزیکەی %50 خێراترە. پاترییەکەی 30 خوولەک زیاتر بەرگە دەگرێت.

میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.