رەقەکاڵا
6, کانوونی دووەم 2026
دێڵ بە چەندین گۆڕانکارییەوە XPSی گەڕاندەوە

پاش ئەوەی ساڵی ڕابردوو دێڵ براندی XPSی کۆتایی پێهێنا و کردی بە Dell Premium. بەڵام ئەمساڵ بەهۆی ڕەخنە زۆرەکانەوە ئەم براندەی گەڕاندەوە و هەردوو لاپتۆپی XPS 14 و XPS 16 نمایش کرد. جۆری 14 ئینج ڕوونماکەی تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتزە و بە دوو جۆر بەردەست دەبێت. یەکێکیان ڕوونی 2K ـیە و پشتگیری لە تەچ ناکات بەڵام ئەوەی تریان ڕوونی 2.8K ـیە و تەچە. نزمترین تایبەتمەندی بە بژاردەی پرۆسێسەری Intel Core Ultra 5 Processor 325 بەردەست دەبێت، بەڵام دەتوانیت تاوەکو Ultra X9 Processor 388H بەردەستی بخەیت. بە بژاردەی ڕامی 16 گێگابایت تاوەکو 64 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت تاوەکو 4 تێرابایت بەردەست دەبێت. خاوەن سێ دەرچەی Thunderbolt 4/USB Type-C ـە و پشتگیری لە audio jack, Wi-Fi 7, Bluetooth 6 دەکات و وێبکامێکی 8 مێگاپێکسڵی هەیە. گرافیکەکەی ناوەکییە و بە بژاردەی گرافیکی دەرەکی بەردەست نابێت.

هەرچی جۆری 16 ئینجە، بە بژاردەی ڕوونی 2K بە بێ تەچ و بە بژاردەی ڕوونی 3.2K کە تەچە بەردەست دەبێت. تایبەتمەندییەکانی دیکەی هاوشێوەی جۆری 14 ئینجە. دێڵ دەڵێت نرخی دەستپێکی 14 ئینج بریتییە لە 2,049 دۆلار و جۆری 16 ئینج بریتییە لە 2,199 دۆلار.

میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.