بابەتی گرینگ
31, کانوونی یەکەم 2025
کەی ئای تی ئێن لە 2025؛ کۆمەڵێک ئاماری سەرسوڕهێنەر لەبارەی کارەکانمان بخوێنەوە…

کەی ئای تی ئێن، گەورەترین سەکۆ و پێگەی کوردی بواری تەکنەلۆژی، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی پێشوو هەوادارەکانی بێبەش نەکردووە لە زۆرترین فێرکاری و هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژی. کەی ئای تی ئێن لە ساڵی 2011 ـەوە بەردەوام خزمەتێکی قازانج نەویست بە خوێنەران و بینەرانی دەکات، ئەم ئامارانەش بریتین لە ئامارەکانی ئەم پێگەیە بۆ ساڵی 2025:
١- ژمارەی بابەتە بڵاوکراوەکانی ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن: 450 بابەت.
2- ژمارەی بینەر و خوێنەر (ڤیوی) بابەتەکانمان لە فەیسبووک: زیاتر لە 32 ملیۆن ڤیو.
٣- ژمارەی بینەر و خوێنەر (ڤیوی) بابەتەکانمان لە ئینستەگرام: زیاتر لە ٣ ملیۆن ڤیو.
٤- ژمارەی ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی یوتیوب: 50 ڤیدیۆ.
٥- ژمارەی بینەر (ڤیو)ی تیک تۆک: زیاتر لە ٥ ملیۆن ڤیو.
٦- ژمارەی ڕیلە بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆکەڵایەتییەکان: زیاتر لە 140 دانە.
٧- خوێنەری هەواڵ و بابەتەکانی ماڵپەڕ مانگانە زیاتربووە لە ٣٠ هەزار.
ئەمانە و چەندین خزمەتی دیکەش وەک وەڵامدانەوەی کێشەکانی هاوڕێیانمان بەشێک بوون لە کارەکانی ئەمساڵ. بۆ ساڵی نوێش کەی ئای تی ئێن بە شێوازێکی باشتر لە خزمەت بواری تەکنەلۆژی کوردیدا دەبێت.
نابێت لە بیرمان بچێت کە سوپاسی خوا پاشان ئێوە بکەین بۆ پاڵپشتیتان کە توانیمان ئەم دەستکەوتانە بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بەدەست بهێنین. تکایە بەردەوام بن لە پاڵپشتیمان و ئێمەش پشت بەخوا بەردەوام دەبین.
کەی ئای تی ئێن
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!