ئۆپۆ 11, كانونی یه‌كه‌م 2019

کۆمپانیای Oppo ڕێکەوتی نمایشکردنی زنجیرە مۆبایلەکانی Oppo Reno3 ـی ئاشکراکرد

لە مانگی ڕابردوودا، کۆمپانیای Oppo ڕووکاری ColorOS 7 ـی تایبەت بە مۆبایلەکانی خۆی لە چین ڕاگەیاند. ئێستا نۆرەی نەوەی سێیەمی زنجیرە مۆبایلەکانی Reno3 ـە.

کۆمپانیای Oppo ـی چینی ڕایگەیاند کە لە ڕێکەوتی 26 ـی ئەم مانگەدا بۆنەیەکی تایبەت بە نمایشکردنی زنجیرە مۆبایلەکانی Oppo Reno3 لە شاری هانگژۆوی وڵاتی چین ئەنجام دەدات. مۆبایلە نوێیەکان بریتی دەبن لە Oppo Reno3 و Oppo Reno3 Pro و Oppo Reno3 Pro 5G.

لە ماوەی ڕابردووشدا کۆمپانیا چینییەکە ژمارەیەک وێنەی مۆبایلە نوێیەکانی بڵاوکردەوە و دەرکەوت کە لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرا دەبن. مۆبایلی Oppo Reno3 خاوەن نۆچی دڵۆپەیی دەبێت لە پێشەوە و مۆبایلی Oppo Reno3 Pro ـیش خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما دەبێت بۆ جێگیرکردنی کامێرای پێشەوەی.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلی Oppo Reno3 پڕۆسێسەری MediaTek Dimensity 1000 ـی لەسەر جێگیر بکرێت و مۆبایلی Oppo Reno3 Pro ـیش پڕۆسێسەری Snapdragon 765G ـی لەسەر جێگیر بکرێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ