شاومی
28, شوبات 2026
شاومی 17 و 17 ئەڵتڕا بەتوانای بەرزی کامێراوە لەگەڵ مۆبایلێکی تری سەیر بەهەماهەنگی لایکا نمایشکران

ئەمڕۆ شاومی بە فەرمی یەکەم بۆنەی خۆی لەسەر ئاستی جیهان لەساڵی ٢٠٢٦ لە بەرشەلۆنە سازکرد کە تێیدا چەند بەرهەمێکی نوێی نمایشکرد و لەناویاندا بریتی بوو لە زنجیرەی نوێی مۆبایلی Xiaomi 17 و مۆبایلێکی جیاواز بە هەماهەنگی لایکای ئەڵمانی کە شاومی لەو نەوەیە جەختی زۆری لە کامێرا کردۆتەوە و بەتایبەتیش چرکاندنی وێنە لەشەودا.
مۆبایلی Xiaomi 17: بچووک لە قەبارە، بەهێز لە توانا
مۆبایلی Xiaomi 17 باشترین هەڵبژاردەیە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت مۆبایلێکی ئاستبەرزیان هەبێت بەبێ ئەوەی قەبارەکەی بێزاریان بکات. ئەم مۆبایلە سەرەڕای قەبارە گونجاو و بچووکەکەی، خاوەنی پاترییەکی زۆر گەورەیە کە کێبڕکێی مۆبایلە زەبەلاحەکان دەکات، هەروەها نوێترین پڕۆسێسەری تێدا بەکارهاتووە بۆ ئەوەی خێراترین ئەزموون پێشکەش بکات لەگەڵ بوونی کامێڕیا لایکا.
گرنگترین تایبەتمەندییەکان:
-
ڕوونما (شاشە): 6.3 ئینج لە جۆری 1.5K LTPO OLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 1-120Hz و ڕووناکی زۆر بەرز تا 3500 nits.
-
چیپ: پێشکەوتووترین چیپی Snapdragon 8 Elite Gen 5 بە تەکنەلۆژیای 3 نانۆمەتری.
-
کامێرا: سێ کامێرای دواوەی 50MP بە لایەنی هاوێنەی لایکا (سەرەکی Light Fusion 950، گۆشە فراوان، تێلەفۆتۆی 2.6x)، لەگەڵ کامێرای سێڵفی نوێکراوەی 50MP. کەواتە ٤ کامێریا ٥٠ مێگاپێکسڵی تێدا بەکارهێندراون.
-
پاتری و خێرایی بارگاویکردنەوە: پاترییەکی گەورەی 6330mAh بە پشتگیری بارگاویکردنەوەی خێرای 100W بە وایەر و 50Wی بێ وایەر.
-
نرخی دەستپێک: لە 999 یۆرۆوە بۆ مۆدێلی 12GB ڕام و 256GB بیرگە.

مۆبایلی Xiaomi 17 Ultra: گەورەی شەو و شۆڕشی وێنەگرتن
ئەگەر وێنەگرتن خولیاتە، ئەوا Xiaomi 17 Ultra بەتایبەت بۆ تۆ دروست کراوە. ئەم مۆبایلە نازناوی (Master of Night)ی پێدراوە و شۆڕشێکە لە کامێرای مۆبایلدا. بە بوونی هەستەوەری گەورەی یەک ئینجی و زوومێکی میکانیکی بێوێنە، هەست دەکەیت کامێرایەکی پڕۆفیشناڵی لایکات پێیە نەک تەنها مۆبایلێک. لە هەمان کاتدا، تەنکترین و سووکترین دیزاینی مۆدێلەکانی Ultraی هەیە تا ئێستا شاومی دروستی کردبێت.
گرنگترین تایبەتمەندییەکان:
-
ڕوونما: ڕوونمایەکی گەورەی 6.9 ئینج لە جۆری Xiaomi HyperRGB OLED بە ڕوونی 2608 × 1200 و ڕووناکی 3500 nits.
-
چیپ: Snapdragon 8 Elite Gen 5 لەگەڵ سیستەمی ساردکردنەوەی پێشکەوتووی 3D Dual-Channel IceLoop بۆ پاراستنی پلەی گەرمی.
-
کامێرا: کامێرای سەرەکی 50MP قەبارە 1-ئینج، کامێرای تێلەفۆتۆی 200MP بە زوومی میکانیکی 75-100mm، وە کامێرای گۆشە فراوانی 50MP.
-
پاتری و خێرایی بارگاویکردنەوە: 6000mAh بە پشتگیری بارگاویکردنەوەی 90W بە وایەر و 50W بێتەل.
-
دیزاین: ئەستوورییەکەی تەنها 8.29mm و کێشەکەی 219 گرامە، هەروەها بڕوانامەی IP68ی هەیە بۆ بەرگەگرتنی ئاو و تۆز.
-
نرخی دەستپێک: لە 1499 یۆرۆوە دەست پێدەکات.

مۆبایلی LEICA LEITZPHONE: شاکارێکی کلاسیک بە هێزی شاومی

ئەم مۆبایلە شاکارێکی تایبەتە بۆ ئەو کەسانەی ئاشقی براندی لایکان. LEICA LEITZPHONE هێزی تەکنەلۆژیای ناوەکی شاومی و دیزاینە کلاسیکییەکەی لایکا کۆدەکاتەوە. بە بوونی بازنەی کامێرای لایکا و خاڵە سوورە بەناوبانگەکەی، ئەم ئامێرە تەنها مۆبایلێک نییە، بەڵکو پارچەیەکە لە هونەری وێنەگرتن کە ئەزموونێکی شاهانەت پێ دەبەخشێت.
گرنگترین تایبەتمەندییەکان:
-
ڕوونما: 6.9 ئینج بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی Xiaomi HyperRGB 120Hz AMOLED.
-
چیپ: خێراترین چیپی جیهان Snapdragon 8 Elite Gen 5.
-
کامێرا: کامێرای سەرەکی Leica 1″ ultra dynamic بە تەکنەلۆژیای سەرسوڕهێنەری LOFIC، لەگەڵ کامێرای 200MP بە زوومی میکانیکی 75-100mm و بڕوانامەی Leica APO.
-
پاتری: 6000mAh لە جۆری Xiaomi Surge Battery کە خێرایی بارگاویکردنەوەکەی دەگاتە 90W HyperCharge.
-
ڕام و بیرگە: خاوەنی قەبارەیەکی زەبەلاحی 16GB ڕامە لەگەڵ 1TB بیرگەی ناوەکی.
-
نرخی دەستپێک: لە 1999 یۆرۆوە.
Screenshot
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!