وەن پڵەس 6, تشرینی یەکەم 2023

تابلێتی OnePlus Pad Go نمایش کرا

 

پاش نمایش کردنی وەن پڵەس پاد وەک یەکەمین تابلێتی کۆمپانیاکە، وەن پڵەس تابلێتێکی نوێی ئاست مامناوەندی لە هیندستان بە ناوی Pad Go نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 11.35 ئینجی لە جۆری LTPS LCD بە ڕوونی 2.4K و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 400 نیت لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی MediaTek Helio G99 لەسەر جێگیر کراوە و بیرگەکەی لە جۆری UFS 2.2 و ڕامەکەی لە جۆری LPDDR4x ـە. کامێرای دواوە و سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە، کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری Oxygen OS 13.2 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 13 دەکات.

4 بڵندگۆی بە پشتگیری Dolby Atmos هەیە و پاترییەکی قەبارە 8,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات لە خۆ دەگرێت.

کێشی 532 گرامە و پشتیگری لە Bluetooth 5.2 دەکات و ئەستووری 6.89ملمە. نرخی تابلێتەکە بۆ جۆری Wi-Fi (بێ سیم کارد) بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 240 دۆلار و بۆ جۆری LTE (سیم کارد) و هەمان بیرگە و ڕام بریتییە لە 264 دۆلار و بۆ جۆری سیم کارد و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 288 دۆلار.

تاگەکان OnePlus وەن پڵەس
بۆچونی تۆ