مۆبایل و تابلێت
18, ئایار 2021
بە فەرمی مۆبایلی Honor Play5 بە چیپسێتی Mediatek Dimensity 800U و بارگاوی کەرەوەی 66 وات نمایش کرا

لە کاتی خۆیدا و وەک دیاری کرابوو لەم ڕۆژەدا ئۆنەر نوێترین مۆبایلی ئاست مامناوەند خۆی بە ناوی Honor Play5 ڕابگەیەنێت، ئێستا مۆبایلەکە لە لایەن ئۆنەرەوە ڕاگەیاندرا، چیپسێتی Mediatek Dimensity 800U لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 66 وات دەکات و ڕوونمایەکی قەبارە 6.53 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت لەگەڵ کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵ
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان 8 مێگاپێکسڵە و 2 کامێرای ڕوونی 2 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و قووڵی لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت

پاترییەکی قەبارە 3,800 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و تەواوی پاتری مۆبایلەکە لە ماوەی 35 خوولەکدا بارگاوی دەبێتەوە و کار بە ڕووکاری Magic UI 4.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 10 دەکات
نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت 326 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت 358 دۆلار دەبێت و لە ڕۆژی 26 ئەم مانگەدا دەست بە فرۆشتنی دەکرێت لە چین
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.