ئۆنەر
13, تشرینی یەکەم 2022
مۆبایلی Honor X40 GT بە چیپسێتی Snapdragon 888 و زیاترەوە نمایش کرا

ئەمڕۆ لە چین براندی ئۆنەر نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Honor X40 GT نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.81 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2,388 x 1,080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها پەنجەمۆری لاتەنیشتی هەیە.
کامێرای سەرەکی دواوەی مۆبایلەکە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و دوو کامێرای 2 مێگاپێکسڵی بۆ قووڵی و ماکرۆ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵە.

چیپسێتی Snapdragon 888 لەسەر جێگیر کراوە و سیستەمێکی ساردکەرەوەی باش لە خۆ دەگرێت. پاترییەکی قەبارە 4,800 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات دەکات.
نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 292 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 334 دۆلار
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.