ئەپڵ
18, تشرینی یەکەم 2022
ئەپڵ نەوەی نوێی ئایپاد پرۆی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ ئەپڵ نەوەی نوێی ئایپاد پرۆی بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە ڕاگەیاند، چیپسێتی Apple M2، تایبەتمەندییەکی نوێی پێنووسی ئەپڵ، Wi-Fi 6E و زیاتریش.
لەگەڵ چیپسێتی Apple M2 ئایپاد پرۆی نوێ 15% خێراترە لە ڕووی CPU و 35% خێراترە لە ڕووی GPU. مۆدێلە نوێیەکانی ئایپاد پرۆی نوێ هەمان قەبارە، کێش، ڕووناکی ڕوونما، ڕوونی ڕوونما، پاتری نەوەی پێش خۆی لە خۆ دەگرێت و دەرچەی Thunderbolt و چوار بڵندگۆ و فەیس ئایدی خاوەندارێتی دەکات

نرخی دەستپێکی ئایپاد پرۆی نوێ بۆ قەبارەی 11 ئینج بریتییە لە 799 دۆلار و بۆ قەبارەی 12.9 ئینج بریتییە لە 999 دۆلار. بە بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و 512 گێگابایت و 1 تێرابایت و 2 تێرابایت بەردەست دەبن.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.