شاومی 11, کانوونی یەکەم 2022

زنجیرە مۆبایلی Xiaomi 13/13 Pro بە SD 8 Gen 2 و کامێرای لایکا و زیاترەوە نمایشکرا

ئەمڕۆ لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەکی تایبەتدا، کۆمپانیای شاومی پەردەی لەسەر ژمارەیەک لە بەرهەمی خۆی لادا. لەناویاندا Xiaomi 13 و 13 Pro بوون و هەروەها ڕووکاری MIUI 14 نمایش کرا.

مۆبایلی Xiaomi 13

ئەم مۆبایلە دیزاینێکی قەشەنگ و جیاوازی هەیە و بە گشتی تایبەتمەندی بەرزی هەیە و لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانە و دیزاینەکەی شێوە بۆکسییە.

تایبەتمەندییەکانی بەم شێوەیەن:

  • ڕوونمای ئەمۆلێدە بە قەبارەی ٦.٣٦ ئینج بە ڕوونی +FH و تێکرای نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز و ڕووناکی تا ١٩٠٠ نیتە کە پشتگیری لە +HDR10 و Dolby Vision و HLG دەکات.
  • کامێراکانی لە دیزاینێکی چوارگۆشە لەسەر پشتەوەی جێگیرکراون و ٣ کامێرای لایکا هەیە. کامێرای سەرەکی ٥٠ مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری سۆنی IMX800 و کامێرای زۆر گۆشە فراوانی ١٢ مێگاپیکسڵ و دانەیەکی ١٠مێگاپیسکڵی تێلەفۆتۆ.
  • کامێرای سێڵفی ٣٢ مێگاپیکسڵە
  • چیپی Snapdragon 8 Gen 2
  • ڕامی ٨ تا ١٢ گێگابایتە
  • بیرگەی تا ٢٥٦ گێگابایتە لە جۆری UFS 4.0
  • پاتری ٤٥٠٠ ملی ئەمپێرە و پشتگیری لە ٦٧ خێرا بارگاوی بوونەوە دەکات و چیپی Surge G1  هەیە بۆ پاراستنی لە کاتی بارگاوی بوونەوە. هەروەک پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی بێ وایەری ٥٠ واتی و بارگاوی کردنەوەی ئامێری تر دەکات بە توانای ١٠ وات.
  • ڕووکاری MIUI14 بنچینە لەسەر Android 13
  • لە ڕووی ڕایەڵەوە: 5G و 4G و WiFi و Bluetooth 5.3 و NFC و IR Blaster و و USB-C port هەیە.
  • ڕەنگی سپی و ڕەش و سەوز و شینی کاڵ. هەندێک ڕەنگی تایبەتیش ڕاگەیاندرا وەکو: Flame Red و Sapphire Blue و Hurricane Yellow و Jungle Green و Cement Gray

نرخ:

8GB + 128GB:  $574

8GB + 256GB: $617

12GB + 256GB: $660

12GB + 512GB: $718

 مۆبایلی Xiaomi 13 Pro

ئەم مۆبایلە دیزاینێکی قەشەنگ و جیاوازی هەیە و بە گشتی تایبەتمەندی بەرزی هەیە و لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانە و دیزاینەکەی تەنک و ڕوونماکەی لەلاکانییەوە چەماونەتەوە.

تایبەتمەندییەکانی بەم شێوەیەن:

  • ڕوونمای ئەمۆلێدە بە قەبارەی ٦.٧٣ ئینج بە ڕوونی +QHD و تێکرای نوێبوونەوەی ١٢٠ هێرتز و ڕووناکی تا ١٩٠٠ نیتە کە پشتگیری لە +HDR10 و Dolby Vision و HLG دەکات و ڕۆخەکانی چەماوەن.
  • کامێراکانی لە دیزاینێکی چوارگۆشە لەسەر پشتەوەی جێگیرکراون و ٣ کامێرای لایکا هەیە. کامێرای سەرەکی ١ ئینجی ٥٠ مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری سۆنی IMX989 و کامێرای زۆر گۆشە فراوانی ٥٠ مێگاپیکسڵ و دانەیەکی ٥٠ مێگاپیسکڵی تێلەفۆتۆ.
  • کامێرای سێڵفی ٣٢ مێگاپیکسڵە
  • چیپی Snapdragon 8 Gen 2
  • ڕامی ٨ تا ١٢ گێگابایتە
  • بیرگەی تا ٢٥٦ گێگابایتە لە جۆری UFS 4.0
  • پاتری ٤٨٢٠ ملی ئەمپێرە و پشتگیری لە ١٢٠ خێرا بارگاوی بوونەوە دەکات و چیپی Surge G1  هەیە بۆ پاراستنی لە کاتی بارگاوی بوونەوە. هەروەک پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی بێ وایەری ٥٠ واتی و بارگاوی کردنەوەی ئامێری تر دەکات بە توانای ١٠ وات.
  • ڕووکاری MIUI14 بنچینە لەسەر Android 13
  • لە ڕووی ڕایەڵەوە: 5G و 4G و WiFi و Bluetooth 5.3 و NFC و IR Blaster و و USB-C port هەیە.
  • ڕەنگی سپی و ڕەش و سەوز و شینی کاڵ.
  • نرخ:

8GB + 128GB: $718

8GB + 256GB: $775

12GB + 256GB: $833

12GB + 512GB: $905

ئەم دوو مۆبایلە لە ئەمڕۆوە داواکاری پێش وەختەیان دەستی پێکردووە و لە ١٤ی ١٢ فرۆشتنیان دەست پێدەکات.

جێگەی باسە، شاومی ڕووکاری MIUI14 لەگەڵ ئەم زنجیرەیە نمایشکرد و خاوەنی تایبەتمەندی نوێیە. کرتە بکە بۆ خوێندنەوەی وتاری ورد لە بارەی نوێکاری و چاکسازییەکان لە MIUI14.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Xiaomi Xiaomi13
بۆچونی تۆ