بەرنامە سازی
23, نیسان 2023
ئێستا Google Bard توانای نوسین و چاککردنی کۆدی هەیە

بۆتەکەی گووگڵ Google Bard پێشکەوتنێکی خێرا بە خۆوە دەبینێت، کە لە ئێستادا توانای هەیە ببێتە یارمەتیدەرێکی زۆر باشت لە بواری پڕۆگرامسازی. گووگڵ دەڵێت لە ئێستا کۆدینگ یەکێکە داواکراوترین تایبەتمەندییەکان لە لایەن بەکارهێنەرانەوە.
ئێستا بۆتەکە توانای چاککردن و نوسین و شیکردنەوەی کۆدەکانی هەیە، هەروەها دەتوانێت بە 20 زمانی پڕۆگرامسازی کۆد بنوسێت وەک Java، JavaScript، C++، Python هتد.
هەروەها گووگڵ دانی بەوە دانا کە لەوانەیە ئەو کۆدانەی بۆتەکە دەینووسێت هەندێک جار تەواو نەبێت و کار نەکات، وە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەڵێت کە ئەو پەیامەی لە کاتی کێشەکەیا (Error) دەرکەوتووە بینوسەوە و لەگەڵیدا ئەم ڕستەیە بنوسەوە “this code didn’t work, please fix it”، وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا دیارە

موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.