کۆمپیوتەر
10, ئایار 2023
هواوەی هەردوو لاپتۆپی MateBook X Pro 2023 و MateBook 16S بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی سیازدەیەمی ئینتێڵ نوێکردەوە

هواوەی هەردوو لاپتۆپی MateBook X Pro 2023 و MateBook 16S بە پرۆسێسەرەکانی نەوەی سیازدەیەمی ئینتێڵ نوێکردەوە، کە جیاوازییەکی کەمییان هەیە بەراورد بە نەوەکانی ڕابردوویان لە ڕووی ڕەقەکاڵاوە.

لاپتۆپی MateBook X Pro 2023 بە دوو بژاردەی پرۆسێسەری Core i5-1340P و Intel Core i5 i71360P بەردەست دەبێت. هەروەها بە ڕامی 16 گێگابایت و 32 گێگابایت و گرافیکی ناوەکی Intel Iris Xe GPU. ڕوونماکەیەکی 14.2 ئینجە لە جۆری LTPS بە ڕوونی 3120*2080 پیکسڵ و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت.هەروەها دەرچەی USB-C و Thunderbolt 4 لە خۆ دەگرێت. نرخی دەستپێکی لاپتۆپەکە برتییە لە 1,799 پاوەند و لە ڕۆژی 1ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بۆ کڕین.

هەرچی لاپتۆپەکەی دیکەشە MateBook 16S 2023، ڕوونماکەی قەبارەی 16 ئینجە بە ڕوونی 2520*1680 پیکسڵ و پشتگیری لە تەچ (لەمس) دەکات. بە هەرسێ بژاردەی پرۆسێسەری i9-13900H و i7-13700H و i5-13500H بەردەست دەبێت. لاپتۆپەکە بە نرخی 1,499 پاوەند لە ڕۆژی 1ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بۆ کڕین.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.