ئەپڵ
29, ئایار 2023
هەموو شتێک دەربارەی کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ WWDC 2023 بزانە

پێشبینی دەکرێت کۆنگرەی ئەمجارەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ بۆ ساڵی 2023 گەورەترین کۆنگرەی گەشەپێدەران بێت لە مێژووی ئەپڵدا.
دوای چەندین ساڵ لە هەواڵی پێشبینیکراو و دزەپێکراو، پێدەچێت لە کۆتاییدا ئەپڵ یەکەمین هێدسێتی AR/VRی خۆی ڕابگەیەنێت، ئەمەش وادەکات کۆنگرەکە زۆر تایبەتر بێت، چوونکە بەرهەمێکی نوێ لە لایەن ئەپڵەوە بۆ یەکەمین جار نمایش دەکرێت.
بێگومان کۆنگرەکە تەنها تایبەت نابێت بە ئەمە، ئەپی نوێ و تایبەتمەندی نوێ و وەشانی نوێی سیستەمەکان و زیاتریش نمایش دەکرێت.
کۆنگرەکە کەی بەڕێوە دەچێت؟
کۆنگرەی ئەمساڵی گەشەپێدەرانی ئەپڵ لە ڕۆژی دوو شەممە ڕۆژی 5ی مانگی 6 کاتژمێر 8 بە کاتی هەرێمی کوردستان لە ئەپڵ پارک و لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەڕێوە دەچێت.
چۆن بتوانم تەماشای بکەم؟
ئەپڵ ڕاستەوخۆ لە وێبسایت و کەناڵی یوتیوبی خۆی ڕووماڵی بۆنەکە دەکات. وەک هەمیشەش دەتوانن کەی ئای تی ئێن وەکو تاکە سەرچاوەی باوەڕپێکراوی کوردی بەکار بهێنن بۆ تەماشا کردنی ڕووماڵ و ئاگابوونتان لە نوێترین ڕاگەیاندراوەکان.
لە پاڵ ئەمانەشدا، پێشبینی دەکرێت ماک بووک ئێیەرێکی نوێی 15 ئینجی دیدەنی بکەین. هەروەها بۆ یەکەمین جار ئەپڵ سیستەمە داخراوەکەی iOS بکاتەوە بە دەسەڵات پێدانی بەکارهێنەر لە دابەزاندنی یاری و ئەپڵیکەیشن لە دەرەوەی App Store.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.