ڕێدمی 14, ئاب 2023

بە فەرمی مۆبایلی Redmi K60 Ultra نمایش کرا – نوێکراوەتەوە

دوای کۆمەڵێک هەواڵی دزە پێکراو و دەنگۆ، لە کۆتاییدا شاومی مۆبایلی Redmi K60 Ultra لە چین نمایش کرد.

ڕوونماکەی لە جۆری OLED ـە و ڕوونی 1.5K بە قەبارەی 6.67 ئینج و تێکرایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و ڕووناکی دەگاتە 2,600 نیت.

 

بە چیپسێتی +Dimensity 9200 کۆمپانیای میدیاتێک بەهێز کراوە و ڕامی لە جۆری LPPDR5X و بیرگەی جۆری UFS 4.0 لە خۆ دەگرێت.

کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە بە هاوینەی IMX800 و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و 2 مێگاپیکسڵیش بۆ ماکرۆ، هەروەها کامێڕای سێڵفییەکەی ڕوونی 20 مێگاپیکسڵە.

 

خاوەندارێتی لە پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی / ئەمپێر کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات دەکات.

 

نرخی مۆبایلەکەش بەم شێوەیە دەبێت:

12GB + 256GB – ¥2,599 (~$360)

16GB + 256GB – ¥2,799 (~$385)

16GB + 512GB – ¥2,999 (~$400)

16GB + 1TB – ¥3,299 (~$455)

24GB + 1TB – ¥3,599 (~$495)

 

نوێکردنەوە: مۆبایلەکە لە ژێر ناوی Xiaomi 13T Pro لە جیهان بەردەست دەبێت.

 

خوێنەری بەرهەمە نمایش کراوەکانی دیکە بە:

بەفەرمی دەستبەندی Xiaomi Smart Band 8 Pro نمایش کرا

بەفەرمی تابلێتی Xiaomi Pad 6 Max نمایش کرا

بەفەرمی مۆبایلی چەماوەی Xiaomi Fold 3 نمایش کرا

سەرچاوە Gizmo China
بۆچونی تۆ