ئێکس بۆکس 19, ئەیلوول 2023

ساڵی داهاتوو ئێکس بۆکس کۆنسۆڵی Series X و Series S نوێ دەکاتەوە

 

بە پێی هەواڵێکی دزەپێکراوی نوێ کە لە بەڵگەنامەی FTC v. Microsoft بوونی هەیە، ئێکس بۆکس پلانی وایە ساڵی داهاتوو کۆنسۆڵی Series X بە دیزاینێکی تەواو نوێ و تایبەتمەندی نوێوە بەردەست بخات.

ئێکس بۆکسە نوێیەکە دیزاینێکی بازنەیی هەیە و جێگای دیسک(CD) لە خۆ ناگرێت.

بیرگەی 2 تێرابایتە و لە پێشەوەی دەرچەی USB-C لە خۆ دەگرێت و دەسکێکی تەواو نوێی هەیە.

دەسکە نوێیەکە وا بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ نمایش بکرێت و accelerometer (خێرایی پێو)ی هەیە بۆ ئەوەی پشتگیری لە جایرۆ بکات. هەروەها پشتگیری ڕاستەوخۆی بۆ پەیوەست بوون بە خزمەتگوزارییە هەورییەکان(Cloud) هەیە.

دوو ڕەنگی جیاوازە و دوگمەیەکی بێدەنگتر و باشتر لە خۆ دەگرێت و دەتوانیت وای لێ بکەیت کە کاتێک هەڵی دەگریت ڕاستەوخۆ بکەوێتە کار.

هەروەها کۆنسۆڵە نوێیەکە پشتگیری لە WI-FI 6E و Bluetooth 5.2 دەکات و پرۆسێسەری 6 نانۆمەتری بۆ کەم بەفیڕۆ چوونی وزە لە خۆ دەگرێت.

لەگەڵ هەموو ئەمانەش مایکرۆسۆفت پلانی وایە بە نرخی Xbox Series Xی ئاسایی بیخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە کە 499 دۆلار بوو.

لەگەڵ ئەوەی ئێکس بۆکس کۆنسۆڵی Series Sی نوێ کردەوە بە بیرگەی 1 تێرابایت و ڕەنگی ڕەش، ئێکس بۆکس بەنیازە لە ساڵی داهاتووە دووبارە کۆنسۆڵەکە بە پشتگیری کردن لە WI-FI 6E و Bluetooth 5.2 و دەسکە نوێیەکە نوێ بکاتەوە.

بە پێی هەواڵە دزەپێکراوەکە وا دەرکەوتووە مایکرۆسۆفت بەنیازە لە مانگی 9ی ساڵی داهاتوو Xbox Series Sی نوێ و لە مانگی 11ی ساڵی داهاتوو Xbox Series Xی نوێ بە فەرمی نمایش بکات.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ