ئامێرە هەمەجۆرەکان
4, تشرینی یەکەم 2023
کاتژمێری زیرەکی Pixel Watch 2 نمایش کرا

ئەمڕۆ گووگڵ لەگەڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Google Pixel 8 دووەم نەوەی کاتژمێرەکەشی نمایش کرد، لە هەندیک ڕووەوە باشتر کراوە و لە هەندێ لایەنی دیکەش وەکو نەوەی یەکەمە. ڕوونماکەی لە جۆری OLEDـە و ڕووناکی دەگاتە 1000 نیت و بە چیپسێتی Qualcomm Snapdragon W5+ Gen 1 بەهێز کراوە و بە ڕامی 2 گێگابایت و بیرگەی 32 گێگابایت بەردەست دەبێت.

هەستەوەرە تەندروستییەکانی باشتر کراون و هەریەک لە هەستەوەری پێوانی ئۆکسجینی نێو خوێن و توانای چاودیریکردنی نوستنی هەیە. بروانامەی 5ATM بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆزا لە خۆ دەگرێت کە دەتوانرێت مەلەوانی پێوە بکرێت. پاترییەکی قەبارە 306 مللی ئەمپێر/کاتژمێری هەیە کە بەرگەی 24 کاتژمێر کار کردن دەگرێت و بە خێرایی بارگاوی دەبێتەوە. بە پێچەوانەی مۆبایلەکان نرخی کاتژمێرەکە بەراورد بە نەوەی پێشووتر نزم بۆتەوە و ئێستا نرخی کاتژمێرەکە بۆ BlueTooth + Wi-Fi بریتییە لە 349 دۆلار و جۆری LTE بریتییە لە 399 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.