ئێکس بۆکس 17, تشرینی یەکەم 2023

بەمزووانە یاری Dead Space و 6 یاری دیکە بۆ خزمەتگوزاری گەیم پاس زیاد دەکرێت

 

بە فەرمی ئێکس بۆکس کۆمەڵە یارییەکی نوێ بەمزووانە بۆ خزمەتگوزاری گەیم پاس زیاد دەکات، بەڵام بەداخەوە پێچەوانەی دەنگۆکان هیچ یارییەکی لە زنجیرەی Call of Duty تێدا نییە. لەگەڵ ئەوەش هێشتا مایکرۆسۆفت بێ هیوای نەکردووین و یاری Dead Space و 6 یاری دیکە بۆ خزمەتگوزارییەکە زیاد دەکات.

ئەو یارییانەی بۆ خزمەتگوزارییەکە زیاد دەکرێت:

1- یاری F1 Manager 2023 بۆ کۆمپیوتەر و کۆنسۆڵ و شێوازی هەوری لە 19ی ئەم مانگە.

2- یاری Cities Skylines II بۆ کۆمپیوتەر لە 24ی ئەم مانگە.

3- یاری Dead Space بۆ Xbox Series S|X و شێوازی هەوری و کۆمپیوتەر لە 26ی ئەم مانگە.

4- یاری Frog Detective: The Entire Mystery بۆ کۆنسۆڵ و شێوازی هەوری لە 26ی ئەم مانگە.

5- یاری Mineko’s Night Market بۆ کۆنسۆڵ و شێوازی هەوری و کۆمپیوتەر لە 26ی ئەم مانگە.

6- یاری Headbangers: Rhythm Royale بۆ کۆنسۆڵ و شێوازی هەوری و کۆمپیوتەر لە 31ی ئەم مانگە.

7- یاری Jusant بۆ کۆنسۆڵ و شێوازی هەوری و کۆمپیوتەر لە 31ی ئەم مانگە.

سەرچاوە True achievements
بۆچونی تۆ