ئەپڵ 31, تشرینی یەکەم 2023

ئەپڵ iMacی بە زنجیرە چیپسێتی Apple M3 نوێ کردەوە

ئەپڵ لە کۆنگرە سەرهێڵەکەیدا و لە پاڵ ڕاگەیاندی زنجیرە چیپسێتی Apple M3 کۆمپیوتەری سەرمێزی iMacی 24 ئینج و ماک بووک پرۆی نوێکردەوە.

ئای ماکی نوێ دوو هێندە خێراتر کراوە بەراورد بە ئای ماکی پێشووتر کە M1 لەسەر جێگیر کرابوو.

بە ڕێژەی %30 خێراتر کراوە لە وێبگەڕی Safari و ئەپەکانی وەک Excel و هتد… هەروەها ئەپڵ دەڵێت %50 لە ڕووی FPS باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. درووستکەران دەتوانن 12 ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K کار پێ بکەن و دەستکاری بکەن لە یەک کاتدا، کە ئەم ڕێژەیە 3 هێندەیە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی. هەروەها ئەپڵ دەڵێت پرۆسێسکردنی وێنە لە Adobe Photoshop و ڤیدیۆ لە Final Cut Pro و Adobe Premiere Pro دوو هێندە خێراتر کراوە.

گۆڕانکاری گەورەتر بوونیان نییە، ئەپڵ ڕوونمای 4.5K لە جۆری Retina بەکار دەهێنێت و ئای ماکی نوێ پشتگیری لە Wi-Fi 6E و Bluetooth 5.3 دەکات.

مۆدێلی ئاسایی لە کۆمپیوتەرەکە بە 8 ناووکی GPU و دوو دەرچەی Thunderbolt و تەختەکلیل و ماوس و بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 1,299 دۆلار بەردەست دەبێت.

مۆدێلێکی بەرزتر لە کۆمپیوتەرەکە بە 10 ناووکی GPU و دوو دەرچەی Thunderbolt و تەختەکلیل بە Touch ID و ماوس و دوو دەرچەی USB-C 3 و دەرچەی Ethernet و بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و نرخی 1,499 دۆلار بەردەست دەبێت.

سەرچاوە Engadget
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ