ئامێرە هەمەجۆرەکان 9, تشرینی دووەم 2023

ئەو ئامێرەی کە لەوانەیە جێگای مۆبایلەکەی نێو دەستت بگرێتەوە، هێندە بچووکە دەکرێت بە یەخەوە

ئەمڕۆ، پاش چەند مانگێک لە دەنگۆ و هەواڵی دزەپێکراو، لە کۆتاییدا کۆمپانیای Humane یەکەمین ئامێری خۆی بە ناوی Humane Ai Pin نمایش کرد. نرخی 699 دۆلارە لە دوو پارچە پێک دێت، ئامێرە چوارگۆشەکە خۆی و پاترییەکەی کە موگناتیسییە و بە جلوبەرگ و تەنەکانی دیکەوە دەلکێت. لەگەڵ ئەو نرخە، دەبێت مانگانە 24 دۆلار بدەیت بۆ ئەوەی ئامێرەکە زانیارییەکانی ژمارە تەلەفۆنەکەت وەر بگرێت و تەلەفۆنی پێ ئەنجام بدەیت.

ئەم ئامێرە کار بە چیپسێتی سناپدراگۆن دەکات، بەڵام دیاری نەکراوە کام جۆری. دەتوانیت کۆنتڕۆڵی ئامێرەکە بکەیت لە ڕێگەی دەنگ، کامێرا، ئامراز و جووڵە (Gestures). کامێرایەکی 13 مێگاپێکسڵی تێدا جێگیر کراوە کە دەتوانێت وێنە بگرێت و ڤیدیۆ تۆمار بکات. کار بە سیستەمێکی سەربەخۆ دەکات بە ناوی Cosmos، بە تەواوەتی تێهەڵکێش کراوە لەگەڵ چاتبۆتی GPT 4.

زانیارییەکان لە ڕێگەی لەیزەرێکەوە ئاراستە دەکرێن بۆ شوێنێک و دەردەکەون، هەروەها دەتوانیت وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ بە ئامێرەکە ئەنجام بدەیت. کۆمپانیاکە دەڵێت 5 ساڵە سەرقاڵی پەرەپێدانی ئەم ئامێرەن. ئەم ئامێرە بە یەکێک لە جێگیرەوەکانی مۆبایلی زیرەکی دادەنرێت لە داهاتوودا.

بۆچونی تۆ