تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
13, تشرینی دووەم 2023
چۆنیەتی ناچالاک کردنی دەرکەوتنی پۆستەکانی تۆڕی سرێدز لە فەیسبووک و ئینستەگرام

لە مانگی حەوتی ئەمساڵەوە کە تۆڕی سرێدز بەردەست کرا لەلایەن کۆمپانیای مێتاوە، کۆمپانیایەکە بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە کە ئەپەکە زیاتر و زیاتر بڵاو ببێتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش چەند هەنگاوێکی جیاوازی گرتووەتە بەر، دواین هەنگاویشی بریتیی بوو لەوەی کە ئەگەر هەژمارەکەت Public بێت ئەوا لەوانەیە پۆستەکانت لە فەیسبووک و ئینستەگرام دەربکەوێت.
بۆ ناچالاک کردنی پێویستە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەیت:
1- ئەپی سرێدز بکەوە
2- بڕۆ بەشی Privacy
3- بەشێکی نوێ زیادکراوە بە ناوی Suggested Posts
4- هەردوو بژاردەی Facebook و Instgram ناچالاک بکە.
*ئەگەر بژاردەکەت بۆ بەردەست نەبووە ئەوا لە ئەپ ستۆر یان پلەی ستۆر ئەپەکە نوێ بکەوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.