ئۆپۆ
22, کانوونی یەکەم 2023
مۆبایلی Oppo A59 5G نمایش کرا

ئەمڕۆ ئۆپۆ لە هیندستان مۆبایلێکی نوێی ئاست مامناوەندی بە ناوی Oppo A59 5G نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 6.56 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +HD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز هەیە. چیپسێتی Mediatek Dimensity 6020 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵی 2 مێگاپێکسڵی هەیە لەگەڵ سێڵفییەکی 8 مێگاپێکسڵی.
پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات هەیە. هەروەها بڕوانامەی IP54ی هەیە. نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 180 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.