سامسۆنگ
26, کانوونی یەکەم 2023
لاپتۆپی Samsung Galaxy Book 3 Go بە پشتگیری کردن لە 5G و زیاترەوە نمایش کرا

ئەمڕۆ سامسۆنگ لاپتۆپی Galaxy Book 3 Goی نمایش کرد. ڕوونماکەی قەبارەی 14 ئینجە لە جۆری IPS LCD و ڕوونی FHD ـە و وێبکامێکی 720 پێکسڵی هەیە. بە پرۆسێسەری Snapdragon 7c+ Gen 3 بەهێز کراوە. پاترییەکەی بەرگەی 8 کاتژمێر دەگرێت بە تەنها 30 خوولەک بارگاوی کردنەوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 45 وات دەکات.
یەک دەرچەی USB Type-A و دوو دەرچەی USB Type-C لە خۆ دەگرێت و دەرچەی جاکیشی هەیە.
نرخی لاپتۆپەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت لە کۆریای باشوور بریتییە لە 430 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.