رەقەکاڵا
8, کانوونی دووەم 2024
زنجیرە تەلەڤیزیۆنەکەی سامسۆنگ وێنەدانەوە بە شێوەیەکی زۆر باش کەم دەکاتەوە

لە کۆنگرەی CES 2024، سامسۆنگ، سێیەم نەوەی تەلەڤیزیۆنی QD-OLED نمایش کرد، مۆدێلی S95D تایبەتمەندییەک لە خۆ دەگرێت کە لە نەوەکانی پێشووتر بوونیان نەبوو. لەم نەوەیەدا، سامسۆنگ چینێکی لە تەلەڤیزیۆنەکە بەکارهێناوە کە وێنەدانەوە و تیشکدانەوە ڕووناکی تاکو ڕێژەیەکی زۆر باش کەم دەکاتەوە. تایبەتمەندییە نوێیەکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر گۆشەی بینین (view angle) و ڕەنگەکان نابێت.
تەلەڤیزیۆنەکەی لای ڕاست تایبەتەمەندییە نوێیەکەی تێدا بەکارهاتووە بەروارد بە لای چەپ
هەروەکو ساڵی ڕابردوو، مۆدێلەکە تاکو قەبارەی 77 ئینجی لێ بەردەست دەبێت و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە، هەروەها ڕووناکترین تەلەڤیزیۆنی سامسۆنگە لە جۆری OLED تاکو ئێستا.
:format(webp)/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/25210926/DSCF5981_3.jpg)
سامسۆنگ مۆدێلی S90D نمایش کرد، دیزاینی وەکو مۆدێلەکەی دیکە نییە و تایبەتمەندی کەم کردنەوەی ڕووناکی و تیشکدانەوە لە خۆ ناگرێت، بەڵام جۆری پانێڵەکەی QD-OLED. هەروەکو ڕابردوو، ئەم تەلەڤیزیۆنانەش پشتگیری لە Dolby Vision ناکەن، بەڵام پشتگیری لە HDR10 و +HDR10 دەکەن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.