سامسۆنگ 8, کانوونی دووەم 2024

سامسۆنگ مۆنیتەرە زیرەکەکەی نوێ کردەوە کە بەبێ بوونی کۆمپیوتەر کار دەکات

سامسۆنگ مۆنیتەری Samsung Smart Monitor M8 نوێ کردەوە، زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی وەکو خۆی ماوەتەوە، وەک، وێبکام و ڕوونییەکەی. گۆڕانکاری تەنها لە ڕووی نەرمەواڵەوە کراوە. مۆنیتەرەکە ڕوونییەکەی 4K و قەبارەی 32 ئینجە. دەتوانیت پەیوەندی ڤیدیۆی ئەنجام بدەیت و خزمەت گوزارییەکانی وەک، نێتفڵێکس و Prime Video بەکاربهێنیت. هەروەها Samsung Gaming Hub لە خۆ دەگرێت کە دەتوانیت زۆربەی یارییە ئەلیکترۆنییەکان بە شێوەی ستریم لە ڕێگای Cloud تاقی بکەیتەوە.مۆنیتەرەکە پشتگیری لە +HDR10 دەکات و نرخی تاکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە و لە ساتێکی ئەمساڵ بەردەست دەبێت.

هەروەها سامسۆنگ بەرهەمێکی دیکەی سەیری نمایش کرد، کە ئەویش مۆنیتەرێکە کە دەتوانیت ناوەڕۆکە سێ ڕەهەندییەکان (3D) تاقی بکەیتەوە بە بێ ئەوەی پێویستت بە هێدسێتی VR ببێت. مۆنیتەرەکە پشتگیری لە هەموو یارییە پشتگیری لێکراوەکانی هێدسێتی Stema VR دەکات، هەروەها دەتوانیت سەیری ئەو فیلمانەی پێ بکەیت کە پشتگیری لە 3D دەکەن، وەک یەکەم بەشی فیلمی Avatar. کاتی بەردەست بوونی تاکو ئێستا دیاری نەکراوە.

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ