شاومی
11, کانوونی دووەم 2024
زنجیرە مۆبایلی Poco X6 نمایش کرا

ئەمڕۆ پۆکۆ لە وڵاتی هیندستان پەردەی لەسەر دوو مۆبایلی نوێی Poco X6 و Poco X6 Pro لادا.
مۆبایلی Poco X6 کامێرای سەرەکی 64 مێگاپێکسڵە، 8 مێگاپێکسڵ گۆشە فراوان، 2 مێگاپێکسڵ قووڵی، لەگەڵ سێڵفییەکی 16 مێگاپێکسڵی.
پۆکۆ X6 ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1,200 نیت لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ پاترییەکی قەبارە 5,100 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات و بڕوانامەی IP54 بۆ دژە پرشەی ئاو. هەروەها چیپسێتی Snapdragon 7s Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە.

مۆبایلی Poco X6 Pro کامێرای سەرەکی 64 مێگاپێکسڵە، 8 مێگاپێکسڵ گۆشە فراوان، 2 مێگاپێکسڵ قووڵی، لەگەڵ سێڵفییەکی 16 مێگاپێکسڵی.
پۆکۆ X6 Pro ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1,800 نیت لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات و بڕوانامەی IP54 بۆ دژە پرشەی ئاو. هەروەها چیپسێتی MediaTek Dimensity 8300 Ultraی لەسەر جێگیر کراوە. هەردوو مۆبایلەکە 3 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆیدیان پێدەگات.

نرخی مۆبایلی پۆکۆ X6 بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 249 دۆلار و بۆ بیرگەی بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 319 دۆلار، هەروەها نرخی مۆبایلی پۆکۆ X6 Pro بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 299 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 369 دۆلار.

میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.